ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

ئینیێستا ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، یاریزانی کەتەلۆنی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکا دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی بڵاویکردووە، ناوەڕاستکارە کەتەلۆنیەکەی یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە رانی راستیدا تووشی بووە، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بەم هۆیەوە نزیکەی چوار مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
ئینیێستا لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی بە یانە ژاپۆنیەکەوە کردووە و تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button