ئینگلتەرا

لێدوانە سەرنجڕاکێشەکانی دێکلان رایس دەربارەی رووبەڕووبوونەوەی وێستهامی یانەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

دێکلان رایس و ئارسیناڵ لەبەردەم یارییەکی دیکەی چارەنووسازدان کە تا ڕادەیەیکی زۆر چارەنووسی پرێمەرلیگی ئەم وەرزەیان یەکلایی دەکاتەوە کاتێک یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو لە میانی گەڕی 36 دەبنە میوانی وێستهام.

ئارسیناڵ ئێستا بە 76 خاڵ و یارییەک زیاتر، پێشەنگی خولی ئینگلیزیە بە جیاوازیی 5 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی نزیکترین رکابەری.

رایس کە ئەم وەرزە لووتکەی ئاستی خۆی پیشاندایەوە، ساڵی 2023 وێستهامی جێهێشت و پەیوەندی بە گەنەرزەوە کرد. بەڵام منداڵی و لاوێتی لە ساڵی 2006-2013 لەگەڵ چێڵسی بوو.

ناوبراو لەکاتێکدا رووبەڕووی یانەکەی پێشووی دەبێتەوە، کە ئارسیناڵ لە هەرکاتێ زیاتر پێویستی بە تواناکانی ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلزییەیە.

لە نوێترین لێدوانیدا هەستەکانی خۆی پێش ئەو جەنگەی دێربی لەندەن ئاشکراکرد و ستایشێکی زۆری هامەرزی کرد بۆ ئەوەی لە کاروانی یاریکردنیدا لەو یانەیە پێشکەشی کراوە. رایس وتی

یانەیەکە هەمووشتێکی پێبەخشیم. بەبێ وێستهام، منیش بوونم نییە، بە راستگۆییەوە باوەڕم وایە. ئەوان ئەو دەرفەتەیان پێدام کە چێڵسی پێی نەدام.

لە درێژەی ستایشەکانیدا، دێکلان باسی لە رۆڵی ئەو را‌هێنەرانە کرد کە پشتگیری بوونە لە گەشەکردنی

خەڵێکی زۆر لەوێ بەراستی پاڵنەرم بوون بۆ پێشڤەچوونم. داڤید مۆیس، سلاڤێن بیلیچ، هەروەها مانوێل پێلێگرینی کە قۆڵبەندی کاپتنێتی پێدام. شتانێکی زۆر باش هەن لەسەر ئەو یانەیە بیڵێم.

وێستهام ئێستا لە دۆخێکی خراپدایە. لە پلەی 18 شەڕی مانەوە دەکات لە پرێمەرلیگ. لەوبارەیەوە رایس وتی

شتێکی خۆش نییە لەو پێگەیە دەیانبینم. بەڵام ئیتر ئەمە تۆپی پێیە و منیش کارێکم هەیە کە دەبێ ئەنجامی بدەم. دەمانەوێ پرێمەرلیگ ببەینەوە. هیوادارم باشترین تیمی یارییەکە براوەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button