خوله‌کانی دیکە

گۆسێنس: ئەمجارەیان داوای درێسەکەیم لە رۆناڵدۆ نەکرد

رۆبن گۆسێنس بە تانەوە دەڵێت ئەمجارەیان داوای لە رۆناڵدۆ نەکردووە درێسەکەیم پێبدات.

شەوی رابردوو یاریزانە ئەڵمانییەکە بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەرەوە دەرکەوت و یارمەتی وڵاتەکەی دا ٤-٢ شکست بە پۆرتوگال بهێنن.

ناوبراو دوای یارییەکە بۆ سکای سپۆرت وتی “نازانم لەکوێوە دەست پێبکەم، شەوێکی لەیاد نەکراوە بۆمن، بەرامبەر تیمێکی بەهێز یاریمان کرد و یەکەم گۆڵ و ئەسیستێکم لە پاڵەوانێتییەکە تۆمارکرد. دەمانزانی دەبێت ئەمڕۆ براوەبین چونکە زۆر زەحمەت دەبوو بگەینە قۆناغی داهاتوو، هەمووشتێکمان بەخشی لە بەرگری و هێرشدا”.

چەند مانگێک لەمەوبەر گۆسێنس کە یاریزانی ئەتەلەنتایە بە میدیاکانی راگەیاند لە یاری نێوان یانەکەی و یوڤێنتۆس داوای لە رۆناڵدۆ کردووە درێسەکەی لەگەڵ بگۆڕێتەە بەڵام ئەو گوێی پێنەداوە و ئەمەش ئەوی نیگەران کردووە و خۆی بچووک بینیووە.

رۆبن گۆسێنس لەوبارەیەوە وتی “ئەمجارەیان داوای درێسەکەم لە رۆناڵدۆ نەکرد و لەبری ئەوە چێژم لەم ئێوارەیە و بردنەوەکە وەرگرت”.

بەم بردنەوەیە ئەڵمانیا و فەڕەنسا بە چوار خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووهەمدان و پۆرتوگال بە سێ خاڵ لە پلەی سێهەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button