ئه‌وروپائیسپانیا

بەڕێوەبەری كارەكانی پێشووی ڕامۆس باس لە ڕۆشتنی یاریزانەكە دەكات لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

پیدرۆ براڤۆ ، بەڕێوەبەری پێشووی كارەكانی سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید ، باس لە ڕۆشتنی یاریزانەكە دەكات لە ڕیزەكانی یانەكەی.

دوای 16 ساڵ لە پۆشینی درێسی یانە شاهانەكە و دوای ئەوەی ڕێكنەكەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆشتنی ڕامۆسی لە یانەكەی ڕاگەیاند.

پیدرۆ براڤۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:

” ئەوەی 16 ساڵ پێش ئێستا ڕامۆسی هێنایە ڕیال مەدرید ، هەرگیز ڕێگەی نەدەدا بەو شێوەیە یانەكە جێبهێڵێت ، هیچ كات نەمدەهێڵا ئەو گرژی و ئاڵۆزی و دزەكردن و بەسەرچوون لە دانوستەكانداڕووبدات ، بەهیچ شێوەیەك ڕیال مەدرید دیالۆگ و دانوستەكانی بەشێوەیەكی پیشەیی پشتگوێ ناخات ”.

براڤۆ بەڕێوەبەری پێشووی كارەكانی ڕامۆس یاریزانەكەی لە سێڤییاوە بۆ مەدرید گواستەوە.

شایەنی باسە تا ئێستا بەرگریكارەكەی لارۆخا داهاتووی خۆی ئاشكرا نەكردووە و زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە نزیكبوونەوەی دەكەن لە پاریس سان جێرمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button