ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

نێیمار رێگە نادات مباپێ پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە رێگری لە چوونی کلیان مباپێ هێرشبەری یانەکەیان بکەن و رێگە نەدەن پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، یاریزانە بەڕازیلیەکە شازادەکان یەکێک لە مەرجەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوە بووە، هێرشبەری فەرەنسی لە یانەکەیان بەردەوام بێت و رێگەی پێنەدرێت پەیوەندی بە شایانەکانەوە بکات، هەربۆیە کارگێری یانە فەرەنسیەکە بەم داوایە رازی بوون و ئەو یاریزانەیان دڵنیا کردووەتە کە هەرگیز رێگە نادەن ئەمە روو بدات ”.

نێیمار داسیلڤا لە ماوەی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 نوێ کردەوە، لە کاتێکدا تاوەکو ئێستا کلیان مباپێ هاوڕێ چوار جار داواکاری یانەکەی بۆ گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە هەوڵ دەدات یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button