ئه‌وروپائیتاڵیا

پەیامی ماڵئاواییكردنی پێرلۆ لە یوڤێنتوس

یاریگا-

ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ یانەكە و هاندەران نارد.

ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی خانمە پیرەكە دوورخستەوەی پێرلۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە ڕاگەیاند.

پێرلۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: یەكەم وەرز وەك ڕاهێنەر كۆتایی هات ، وەرزێكی ئاڵۆز و ناوازەش بوو لە هەمان كاتدا.

هەروەها نووسیوویشیەتی: كاتێك یوڤێنتوس پەیوەندیان پێوە كردم هیچ كات بیرم لەو مەترسیانە نەكردەوە كە دەكەوێتە بەردەمم ، ئەگەر بگەڕێمەوە هەمان كات ئەوا هەمان بڕیار دەدەمەوە سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی هاتە پێشم.

لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: هیوادارم ژیانی ڕاهێنەرایەتیكردنم پڕ بێت لە هەمان ئەو شتانەی كە وەك یاریزان لێی ڕازی بووم ، كاتی ئەوەیە كە دەست پێ بكەمەوە و ئاڵنگاریەكی نوێ تاقی بكەمەوە ، دەمەوێت سوپاسی یوڤێنتوس بكەم كە لەو وەرزەدا پشتگیریان كردم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button