ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مباپێ نایەوێت بەدڵگرانی یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسە دەیەوێت بەبێ هیچ کێشەیەک و ناخۆشیەک ریزەکانی یانەکەی جێبێڵیت و هەموو ئامانجیشی ئەوەیە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەبەر بکات.

کەناڵی Cuatroـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان چوار جار داوای یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و هەموو ئامانجیشی ئەوەیە وەرزی داهاتوو یاری بۆ شایانەکان بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا یانەکەشی ئامادەنیە دەستبەرداری بێت، بۆیە ئەو یاریزانە داوا دەکات بێ کێشە دەستبەرداری بن و بەرامبەر دەستبەرداربوونیشی داوای پارەیەکی خەیاڵی نەکەن.

مباپێ ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، بەڵام ئەو دەیەوێت ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت، بەم هۆیەوە یانەکەی بەرامبەر فرۆشتنی داوای نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئەمەش گەورەترین ئاستەنگە لە پێش ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button