ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یەكەم لێدوانی ڕامۆس دوای كرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنسلیگ

یاریگا- 

یەكەم لێدوانی سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات دوای كرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ڕیاڵ مەدرید ماڵئاواییكرد لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای شكستەكەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر چێڵسی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام.

لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕامۆس وێنەیەكی خۆی داناوە و نووسیوویەتی:

بەڵێ ئێمە بێ هیوا بووین ، بەڵام هێشتا كۆتایی نەهاتووە ، مێژووی ڕیاڵ مەدرید لەسەر سەركەووتنەكان بنیادنراوە ، هەموو كات دوای شكستەكان هەڵساوەتەوە ، نازناوی لالیگا هێشتا لەبەردەستماندایە و ئامادەین بۆ بەدەستهێنانی ، بژی مەدرید ”.

شایەنی باسە یەكەم جار بوو دوای پێكانەكەی لەگەڵ هەلبژاردەكەی ڕامۆس یاریەك تا كۆتایی بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button