ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

” ئیکاردی هەرگیز نەیگوتووە دەیەوێت بچێتە یۆڤێنتۆس “

یاریگا
واندا نارا، هاوسەر و بەرێوەبەری کارەکانی مائۆرۆ ئیکاردی یاریزانی ئارجێنتینایی ئینتەرمیلان چوونی ئەو یاریزانە بۆ یۆڤێنتۆس رەتدەکاتەوە.

هاوسەری یاریزانەکەی نێراتزۆری بە سکای سپۆرتی گووت ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە مائۆرۆ گوتوویەتی دەیەوێت بچێتە یۆڤێنتۆس، بەڵام ئەم دەنگۆیانە راست نین و ئەو لە یانەکەی دڵخۆشە “.

واندا ئەوەشی گووت کە ئەوان چاوەڕێ کۆتایی وەرز دەکەن و دڵنیاشن بۆ وەرزی داهاتوو نێراتزۆری بلیتی چامپیۆنزلیگ بەدەست دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button