ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیال و چارەنووسی راهێنەری ریال مەدرید؛ پێنج ناو لە ژێر چاودێریی پێرێزدان

کێشەی کات بەرۆکی پێرێز دەگرێت؛ دیشامپ و سکالۆنی یان گەڕانەوەی مۆرینیۆ؟

Yariga App

یاریگا –

زۆرجار مۆندیال بازاڕی یاریزانان و راهێنەران دیاریناکات، بەڵام پێدەچێت مۆندیالی داهاتوو جیاواز بێت، بەتایبەتی کاتێک ناوی یانەیەکی وەکوو ریال مەدرید دێتە ئاراوە. دوای کۆتاییهاتنی مۆندیال، چاوەڕوان دەکرێت چەند راهێنەرێکی ئاست بەرز بەردەستبن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی نوێ.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سێ راهێنەری گەورە لەژێر چاودێریی بەرپرسانی ریال مەدریددان بەڵام کێشەی سەرەکی بۆ کارگێڕیی یانەکە ئەوەیە؛ ئەگەر چاوەڕێی کۆتاییهاتنی مۆندیال بکەن، ئەوا کاتیان نامێنێت بۆ داڕشتنی پلان و ئامادەکاریی بۆ وەرزی نوێ.

دیشامپ؛ تێگە فەڕەنسییەکە
گەورەترین خاڵی بەهێزی دیدیێ دیشامپ ئەوەیە کە یەکێکە لەو راهێنەرانە دەگمەنانەی دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ژوورێکی جلگۆڕینی پڕ لە ئەستێرە بکات. دوای مۆندیال، گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی فەرەنسا کۆتایی دێت. خاڵێکی دیکەی بەهێزی ئەوەیە کە زۆر باش ئاشنایە بەو یاریزانە فەرەنسییانەی کە کۆڵەکەی سەرەکیی مەدریدن [ئێمباپێ، چوامێنی، کاماڤینگا و مێندی]. هەرچەندە ئەزموونی لە تۆپی پێی ئیسپانیا کەمە و تەنیا لە وەرزی 2000-2001 وەکوو یاریزان لە ڤالێنسیا بووە.

سکالۆنی؛ بژاردەیەکی مۆدێرن
لیۆنێل سکالۆنی، وەکوو بژاردەیەکی گەنجتر و مۆدێرنتر دەبینرێت و نازناوی پاڵەوانی جیهانیشی هەیە. گرێبەستەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی ئەرجەنتین لە 31ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ کۆتایی دێت، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی پێش مۆندیال، هێشتا هیچ شتێک واژۆ نەکراوە. راستە ئەزموونی راهێنەرایەتیی یانەکانی نییە، بەڵام وەکوو یاریزان ئەزموونێکی زۆری لە ئیسپانیا هەیە [دیپۆرتیڤۆ، راسینگ و مایۆرکا].

پۆچێتینۆ؛ ئامادە بۆ ئەرکەکە
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ هەمیشە ناوێکی دڵخواز بووە لە مەدرید. گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا لەگەڵ کۆتاییهاتنی مۆندیال تەواو دەبێت. ئەزموونی لە سێ خولی گەورەی ئەوروپا هەیە [ئیسپانیۆل، تۆتنهام، پاریس و چێڵسی]. مانگێک لەمەوبەر کە سەردانی مەدریدی کردبوو، کاتێک پرسیاری راهێنەرایەتیی ریاڵ مەدریدی لێکرا، تەنیا گوتی؛

هەموو شتێک لە کاتی خۆیدا…

ئەوانەی گرێبەستیان هەیە؛ مۆرینیۆ و ئالێگری
مەدرید تەنیا چاوی لە راهێنەرانی مۆندیال نییە. ماسیمیلیانۆ ئالێگری لەلایەن کارگێڕییەوە پەسەندە، بەڵام تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەی سی میلان هەیە و پێویستی بە دانوستانی قورسە. لە لایەکی دیکەوە، جۆزێ مۆرینیۆ یەکێکە لە بژاردەکان. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، راهێنەرە پورتوگالییەکە بیر لە داهاتووی دەکاتەوە و ئەگەر ئۆفەرێکی فەرمی لە ریال  مەدریدەوە پێ بگات، دەتوانێت بە پێدانی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە تەنیا سێ ملیۆن یۆرۆیە، بێنفیکا جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button