
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێدەكاتەوە.
هانزی فلیک لە 2024 لە دوای چاڤی هێرناندێز پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنای وەرگرت.
🔵🔴Flick acepta la propuesta del Barça: 2028+1https://t.co/YI4W7QoTic
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 30, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، هانزی فلیک گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ دەکات، پلانەکە پشتڕاستکراوەتەوە لەو کاتەوەی لاپۆرتای سەرۆک دووبارە هەڵبژێردراوەتەوە.
گرێبەستە نوێیەكەی راهێنەرە ئەڵمانییەكە لەگەڵ یانە كاتالۆنییەكە بۆ دوو ساڵی داهاتوو دەبێت.
پینی زەهاڤی، بەڕێوەبەری كارەكانی هانزی فلیک بەمزووانە بۆ رێكخستنی وردەكارییەكان و ئەگەر بژاردەی ساڵێكی زیاتر دەگاتە بارسێلۆنا.



