فه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

چیرۆکە شاراوەکەی ئێندریک؛ لە فرمێسکەکانی مەدریدەوە بۆ خەونی مۆندیال

"تۆپی پێ شوێنێکی دڵخۆشکەر نییە"

Yariga App

یاریگا –

کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، لیستی کۆتایی یاریزانەکانی بۆ مۆندیالی 2026 رابگەیەنێت و لەم نێوەندەشدا ئێندریک، کە لەگەڵ ریال مەدرید تووشی ئاستەنگی هاتبوو، ئێستا بە درێسی لیۆن خەون بە مۆندیالەوە دەبینێت.

دوای گەیشتنی چابی ئاڵۆنسۆ بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید، دەرفەتەکانی یاریکردنی ئێندریک سنووردار بوون، هەر بۆیە بە خواستن رووی لە لیۆن کرد. لەوێدا ئەو ئەستێرە لاوە توانیویەتی لە 18 یارییدا 7 گۆڵ بکات و 7 ئەسیستیش بکات. ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەڵێت؛

پێش یارییەکەی مانگی ئازاری بەڕازیل بەرامبەر کرواتیا، شەوێکی پڕ لە گومان و دڵەڕاوکێم هەبوو. دەمزانی ئەوە رەنگە دوایین هەلم بێت بۆ گەیشتن بە مۆندیال، بەڵام توانیم ئەو فشارە و بیرۆکە نەرێنییانە تێپەڕێنم و یەکێک لە باشترین یارییەکانم بکەم.

بێڵینگهام و مۆدریچ؛ دوو مامۆستاکەی مەدرید

ئێندریک سوپاسگوزاری هاوڕێکانیەتی لە ریال مەدرید، بەتایبەت جود بێڵینگهامو لۆکا مۆدریچ.

بێڵینگهام زۆر گرنگ بوو بۆم. ئینگلیزیم باش نەبوو، ئەو هەوڵی دەدا بە ئیسپانی قسەم لەگەڵ بکات و ئامۆژگاری دەکردم. سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە، وەک مرۆڤ و هاوڕێ زۆر مەزنە.

لۆکا سەرسوڕهێنەرترین یاریزان بوو کە لە مەدرید بینیم. تەمەنی 40 ساڵ بوو بەڵام زۆر بەهێز بوو، رۆژانە مەشقی دەکرد. ئەو یەکێکە لەو کەسانەی وانەی تۆپی پێی پێ گوتم.

تۆپی پێ شوێنێکی دڵخۆشکەر نییە

ئێندریک لە لێدوانێکدا کە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، سەبارەت بەو منداڵەی چاوەڕێی دەکات، دەڵێت، هیوادارم ببێتە کەسێکی باش. دەمەوێت لە دەرەوەی یاریگا وەک کەسێکی ئاسایی بمبینێت، نەک ئێندریکی یاریزان.

تۆپی پێ شوێنێکی دڵخۆشکەر نییە. ژینگەیەکی زۆر قورسە. هیوادارم ببێتە پارێزەر، پزیشک یان هەر شتێکی دیکە بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارامی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button