ئاسیا

ئەمجارەیان ئیکاردی بووەتە ئامانجی سعودیەکان

یاریگا

مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی گالاتاسارای تورکیا بووەتە ئامانجی یانەی تەعاونی سعودیا و ئەو یانەیە هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانە سعودیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەستپێکردووە و گفتوگۆی سەرەتاییش لە نێوانی هەردوولا کراوە.

ئیکاری وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی گالاتاسارای تورکیا یاریی کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی ناسناوی خولی سوپەری ئەم وڵاتە بەدەست بێنێت و بڕیاریشە پێش دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ پەیوەندی بە یانە فەرەنسیەکەوە بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button