ئیتاڵیا

رۆما و پاریس لە گفتوگۆدان لەسەر گواستنەوەی ئیکاردی

یاریگا

دوای پێکانە سەختەکەی تامی ئابراهام و دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکانا بۆ ماوەی لانیکەم 6 مانگ، بەرپرسانی ڕۆمای ئیتاڵیا بەدوای جێگرەوەیەکی متمانەپێکراودا دەگەڕێت. پێدەچێت مائورۆ ئیکاردی هێرشبەری پێشووی ئینتەرمیلان بژاردەیەکی جددی بێت بۆ یانەکە.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردەوە، گورگەکان ئامادەن بۆشایی ئەبراهام بە ئیکاردی پڕبکەنەوە، هەروەها بژاردەیەکی دیکەی جیالۆرۆسی مبالا ئەنزۆلای هێرشبەری سپێزیایە، بۆیە لە نێوان ئەو دوو گۆڵکارە چاوەڕێ دەکرێت یەکێکیان وەرزی داهاتوو درێسی یانەکە لەبەر بکات.

ئیکاردی هەرچەندە لەگەڵ سانجێرمان سەرکەوتوو نەبوو، بەڵاوم وەرزێکی نایابی لەگەڵ گالاتاسارای بەسەر برد. لەگەڵ گالا نازناوی خولی سوپەری تورکیای بەدەستهێنا و بە تۆمارکردنی 22 گۆڵ و 7 ئەسیست لە 24 یاریدا، ڕۆڵێکی گرنگی لە پاڵەوانێتی ئەم تیپەدا بینی.

گرێبەستەکەی مائورۆ ئیکاردی لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەنها بۆ ماوەی ساڵێکی تر کارا دەبێت، بۆیە لە ئێستاوە بەرپرسانی یانەی رۆما دانوستانی لەگەڵ یانە پاریسییەکە کردووە بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button