ئه‌مریکا

واندا نارا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە

یاریگا

جارێکی تر ناوی واندا نارا خۆشەویستەکەی پێشووی مائورۆ ئیکاری هێرشبەری ئارجێنتینایی لە هەواڵەکاندا هاتووە، بەڵام بەهۆی جیابوونەوە و خیانەت و پەیوەندی نوێوە نییە!

رۆژنامەی وەرزشی بیڵد لە میدیاکانی ئەرجەنتینییەوە زانیاری دەستکەوتووە، واندا نارا هاوسەر و بریکاری پێشووی مائورۆ ئیکاردی، لە نەخۆشخانەیەکی شاری بوینس ئایرێس خەوێندراوە، هەرچەندە واندا ڕۆژی پێنجشەممە لە نەخۆشخانە دەرچووە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە هۆکاری سەردانەکەی بۆ نەخۆشخانە شێرپەنجەی خوێن بوو.

خۆرخی لاناتا، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئەرجەنتین باسی ئەوە دەکات کە تەندروستی واندا زۆر خراپترە لەوەی پێشتر بیری لێدەکرایەوە، لاناتا دوای قسەکردن لەگەڵ کەسوکاری ناوبرا و ستافی ئەو نەخۆشخانەیەی کە ئەم کەسایەتییە ناودارە ئەرجەنتینییە تێیدا خەوێنراوە، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن و ئاوسانی توندی سپیڵەکەی وێندا کردووە وەک نیشانەیەک بۆ ڕاستی لێدوانەکانی.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، ئیکاردی داوای گواستنەوەی خێرای واندا نارای کردووە بۆ ئیتاڵیا، خۆی داوای مۆڵەتی لە گالاتاسەرای کردووە بۆ ئەوەی چاودێری هاوسەرەکەی پێشووی بکات و ئەو منداڵانەی لەگەڵیدا هەیەتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button