ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ئیبراهیمۆڤیچ سزادرا

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، دوای رەخنەگرتن لە بریاری ناوبژیوانی یاری یانەکەی بەرامبەر پارما، بۆ یەک یاری و پێ بژاردن سزادرا.

ماڵپەری کۆپێ ئیسپانی بڵاویکردووە، هێرشبەرە سویدیەکەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر پارما بە کارتی سوور لە یارییەکە دەرکرا، لەلایەن نابژیوانەکەوە راپۆرتی ئەوەی لەسەر بەرز کرایەوە کە بێ رێزی بەرامبەر کراوە، بۆیە لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بریاریداوە ئەو یاریزانە بۆ یەک یاری سڕ بکرێت و بە بڕی 5000 یۆرۆش پێ بژاردن سزا بدرێت.

زلاتان دوای یارییەکە رەتیکردەوە هیچ بێ رێزییەکی بەرامبەر ناوبژیوان کرد بێت، تەنها ئەوەی پێگوتووە کە بۆچی ئەم کارەی بەرامبەر کردووە و بۆ لێ تێناگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button