ئه‌وروپائیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ تووشی پێکان بووە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات.

ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری رۆسێنەری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەیان لەم گەڕەی سێریائەی بەرامبەر ئێمپۆلی گووتی ” زلاتان لە ئەژنۆی تووشی پێکان بووە و، بەم هۆیەوە ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات و ئەو یاریزانە ساڵی 2021 بۆئەو کۆتایی هاتووە، هەروەها بۆ زانینی وادەی تەواوەتی چاوەڕێ راپۆرتی پزیشکی دەکەین ”.

ئەیسی میلان گەڕی رابردووی سێریائەی لە یاریگای خۆی بەرامبەر ناپۆلی تووشی دۆڕان بووە و، دەیەوێت بە بردنەوە بەرامبەر ئێمپۆلی، قەرەبوی ئەو دۆڕانە بکاتەوە و لە هەمان کاتدا زیاتر لە پێشەنگایەتی نزیک ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button