ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان: مووچەکەم کەمکردووەتەوە لە پێناو مانەوەی لیاو

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلان ئاشکرای دەکات، لە پێناو مانەوەی رافایل لیاو لە یانەکەی، مووچەکەی کەمکردووەتەوە.

گۆڵکارەکەی رۆسێنەری دوای یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ DAZN گووتی “ ماوەیەکی زۆر چاوەڕێم کرد تاوەکو لە پێکانەکەم رزگارم بوو، خۆشبەختانە بە باشی چاکبومەتەوە و دەمەوێت 90 خولەک یاریی بکەم. من ئەم ماوەیە لە مووچەکەم کەمکردووەتەوە لە پێناو مانەوەی هێرشبەرە لاوەکەمان، بەجۆرێک ئێستا بە خۆرایی یاریی دەکەم، لێرە خانووەکەم هەیە ئەگەر پێویست بکات ئامادەم ئەویش پێشکەش بکەم “.

زلاتان ئەم وەرزە بەهۆی پێکان هەر لە سەرەتای وەرز لە یاریگاکان دابڕا، دواجار لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتاکانتا گەڕایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button