ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان ئارەزوو دەکات لەگەڵ میلان بەردەوام بێت

یاریگا-
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا ئارەزوو دەکات، لە ریزەکانی یانەکەی واز لە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت.

هێرشبەرەکەی رۆسێنەری لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی Che tempo che fa دەڵێت ” من هەست دەکەم گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەکەم کۆتایی نایەت، بۆیە هیوادارم تاوەکو کۆتایی کاروانی وەرزشیم لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بم “. ئەو یاریزانە لە بەشێکی قسەکانیدا بە پێکەنینەوە دەڵێت وەرن فشار لەسەر کارگێری یانەکەم دروست بکەین بۆ ئەوەی ئەم داوایەم جێبەجێ بکەن.

زلاتان زستانی ساڵی 2020 بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد و، پاشان گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 نوێکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button