ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زلاتان گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ یانەکەی نوێکردەوە.

دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کارگێری رۆسێنەری بریاریدا گرێبەستی هێرشبەرە 40 ساڵانەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە، واتە تاوەکو ساڵی 2023 نوێ بکاتەوە، ئەو یاریزانە واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کردووە و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە.

زلاتان لەکاتێکدا گرێبەستەکەی نوێکراوەتەوە، بەهۆی پێکان تاوەکو ناوەڕاستی وەرزی داهاتوو ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button