ئه‌وروپائیتاڵیا

پێکانەکەی زلاتانان مەترسیدار نیە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلان ئیتاڵیا پێکانەکەی قورس نیە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە.

ئانتۆنی ڤیتۆلۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی رۆسێنەری دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە خولەکی 28 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، ئەمڕۆ تیمی پزیشکی یانەکەی پشکنینە سەرەتاییەکانیان بۆ کردووە و، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە هیچ پێویستی بە پشكنینی دیکەی نیە.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە لە چەند رۆژی داهاتوو زلاتان بە شێوەیەکی ئاسایی دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button