ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

کڵۆپ: ناوبژیوان دادپەروەر نەبوو

یاریگا-یۆرگن کڵۆپ دەڵیت  فیلیکس بریچی ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید دادپەروەر نەبووە لەگەڵیان بەڵام رەتیدەکاتەوە ئەوە هۆکاری شکستەکەیان بێت.

کڵۆپ دوای یارییەکە “بۆ من لەوە دەچوو بەمەبەست وابکات، چونکە وەک فاوڵێکی زۆر دروستی وەک نواندن سەیرکرد کاتێک مانێ کەوتە سەر زەوی، بە بریچ خۆیشم وت کە دادپەروەرنەبوو لەو بڕیارەدا بەڵام ئەمە هۆکاری شکستەکەمان نەبوو. بۆ ئەوەی بگەیتە چارەگی کۆتایی دەبێت تواناکانت نیشان بدەیت و خۆت بسەلمێنیت بەڵام ئێمە ئەوەمان ئەنجام نەدا. تاکە خاڵی ئەرێنی بۆ ئێمە جگە لە گۆڵەکە، ئەوەیە کە هێشتا یارییەک ماوە”.

ریاڵ مەدرید لە ئاستێکی بەرزەدا توانی ٣-١ شکست بە لیڤەرپوول بهێنێت و ئەرکی خۆی بۆ یاری ئەنفیڵد ئاسان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button