ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان لەگەڵ میلان بەردەوام دەبێت

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، گۆڵکاری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا ئامانجیەتی وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بۆیە ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ بکاتەوە.

ئانتۆنیۆ ڤیتیلۆ لە ماڵپەری میلان نیوز زانیاری دەستکەوتووە، گۆڵکارە سویدیەکە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ کارگێری ئەو یانەیە گفتوگۆکان دەست پێبکەن، بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش هەردوولا ماوەیەکە کۆبونەوەکانیان دەست پێکردووە و تاوەکو رادەیەکیش گەیشتونەتە رێکەوتن، تەنها هەندێ مەرجی گرێبەستەکە ماوە و چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، گرێبەستەکە واژۆ بکرێت.

زلاتان لە سەرەتای ساڵی 2020 بە خۆرایی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کرد و تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button