ئیتاڵیا

ناپۆلی مەرجێکی بۆ مانەوەی گاتوسۆ داناوە

یاریگا- گرفت لەنێوان جینارۆ گاتوسۆی ڕاهێنەری ناپۆلی و دی لۆرێنتیسی سەرۆکی یانەکە دروست بووە و بە مەرجێکی قورس ڕاهێنەرەکە لە پۆستەکەی دهێڵنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، مەرجی لۆرێنتیس کە بەم دواییانە بەهۆی ئەنجامەکانەوە نێوانی لەگەڵ گاتوسۆ خراپ بووە، بریتیە لەوەی ئەو ڕاهێنەرە بتوانێت ناپۆلی بگەیەنێتە چامپیۆزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەگەر نا ئەوا له ئەرکەکەی دوور دەخرێتەوە.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات کە ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووتریان و سیمیۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئێستای لازیۆ و پاولۆ فۆنسیکای راهێنەری ۆما پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنەوەی گاتوسۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button