ئیسپانیا

مارکا زانیاری ئاشکرا دەکات لەبارەی بابەتی ڕامۆس و نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ

Korek Telecom

یاریگا- ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی زانیاریی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سێرجیۆ ڕامۆس و مانەوەی لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات بۆ سێ مانگە هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە لە هەڵوێست و داخوازییەکانی هەردوولا و بەرەوپێشچوونی بەخۆوە نەبینیوە پرسە جێ مشتومڕەکەی نێوانیان.

باسی لەوەش کردووە کە ڕامۆس پێی وایە دەستپێشخەرییەکانی یانەکەی کەمتره لە چاوەڕوانییەکانی ئەو، لە بەرامبەریشدا کارگێڕی مێرەنگی خۆی بەدوور دەگرێت لە باشترکردنەوەی دەستپێشخەرییەکانی.

بۆ زانین، گرێبەستی بەرگریکارە مێژوویەکە لەگەڵ شاهانەکان لە مانگی شەشی ئەم ساڵ بەسەر دەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!