یاریگا

ئینفانتینۆ وەڵامێکی ئەرێنی پێشنیازەکەی ئارسین ڤینگەری دایەوە

یاریگا- جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی پێشنیازەکەی ئارسین ڤینگەری دایەوە لە بارەی ڕێکخستنی ژۆژژمێری پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکان.

ئەم هەفتەیە ڕاهێنەرە بەناوبانگەکەی پێشووتری ئارسیناڵ لە کەناڵی بی ئین سپۆرتس پێشنیازی ڕێکخستنی ڕکابەرە نێودەوڵەتییەکانی کردبوو کە دوو ساڵ جارێک ئەنجام بدرێن کە دیارترینیان جامی جیهانی و جامی یۆرۆیە تا دەرفەت بدرێت یاریزانەکان کاتێک لە لووتکەی ئاستی خۆیاندان، بتوانن لەو ڕکابەرییە گرنگانەدا دەرکەون.

لای خۆیەوە سەرۆکەکەی فیفا، کە سکای سپۆرتس لێدوانەکەی بڵاو کردۆتەوە، بەم شێوەیە بە دەم بیرۆکەکەی ڤینگەرەوە چوو: “پێویستە ئێمه کراوەبین بۆ هەموو کەس و هەموو شتێک و هەر پێشنیاز و بیرۆکەیەک. ئارسین ڤینگەر تەنیا ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو و بلیمەت نییە، بەڵکوو ئەو پرۆفیسۆرێکی بواری تۆپی پێیه. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بێ گومان ئێمە خەڵکی تایبەت بە خۆمان هەیە و گەنگەشە و گفتوگۆی ڕۆژژمێرەکە دەکەین هەر لە ئێستاوه، چونکە دەبێت لە چەند مانگێکی داهاتوودا بڕیار بدەین. تا زووتریش ئەوە بکەین، باشترێکە. بۆیە یان تا کۆتایی ئەم ساڵ یان لە نێو ساڵی داهاتودووا دەبێت بۆ ئەوەی هەرکەسێک بتوانێت پلانەکەی خۆی داڕێژێت.”

بۆ بیرهێنانەوە، ڤینگەر لە ئێستادا پۆستی سەرۆکایەتیەک لە فیفا بەڕێوە دەبات کە کار دەکات بۆ بەرەوپێش بڕدنی تۆپی پێ لە جیهاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button