بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کێبڕکێی ریال مەدرید و ئارسیناڵ لەسەر ڤینیسیوس چووە قۆناخێکی نوێ

Yariga App

یاریگا –

کێبڕکێی نێوان ریال مەدرید و ئارسیناڵ لەسەر ڤینیسیوس جونیۆر گەیشتە هەنگاوی کرداریی و سەرچاوەیەکیش نوێترین پێشهات لەو بارەیەوە ئاشکرادەکات.

دوای بایەخدانی یانە شاهانەکە بە گواستنەوەی یان دیۆماندێ کە ئێستا تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە، ئارسیناڵ ئەوەی بە هەل زانی و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ڤینیسیوس دەستپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگ کە تازە بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید وەک پەرچەکردارێک بۆ ئۆفەرەکەی ئارسیناڵ، ئۆفەری نوێیان پێشکەشی ئەستێرە بەڕازیلیەکە کرد بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە تەنها ساڵێکی ماوە و هێشتا ناکۆکیی هەیە بۆ نوێکردنەوەی.

فلۆریان زانیویەتی ئەم هەوڵەی ریال مەدرید لەکاتێکدایە کە تێگەیشتوون لە نیازەکانی ئارسیناڵ.

هەرچی سەبارەت بە جووڵەکانی یانە ئینگلیزیەکەیە، رۆژنامەنووسەکەی سکای سپۆرتس زانیویەتی کە لە چەند کاتژمیری داهاتوودا تۆپچییەکان ئۆفەری فەرمی خۆیان بۆ هێرشبەرە سوپەرەکە دەنێرن، بۆ ئەو مەبەستەش کامپی یاریزانەکە ئاگەدارکراوەتەوە.

بۆ بابەتی پەیوەندیدار، خوێنەری ئەم راپۆرتەی خوارەوەبە:

داهاتووی ڤینیسیۆس نادیارە؛ دانوستانەکانی گرێبەستی ریال مەدرید و گرنگیپێدانی ئارسیناڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button