بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

باوەڕپێنەکراو؛ هێندەرسن بووەتە ئامانجی گەورەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

لەگەڵ هەڵکشانی کە ئێستا گەیشتووەتە 36 ساڵ، جۆردن هێندەرسن هێشتا خواستی لە یانە گەورەکانەوە پیشان دەدرێت.

هێندەرسن 18 ساڵ پێش ئێستا وەک پیشەگەر دەرکەوت کاتێک بۆ یەکەمین جار لە ریزەکانی سەندەرلاند دەستیپێکرد. بەڵام ئەو یاریزانە ئینگلیزیە بووە رووخسارێکی دیاری لیڤەرپوول کە ماوەی 12 ساڵ درێسی ئەو یانەیەی پۆشی (2011-2023) پێش ئەوەی ئیتیفاقی سعوودی. هێندەرسن جارێکیتر لە رێگەی ئایاکسی هۆڵەندیەوە گەڕایەوە بۆ ئەوروپا. هاوینی رابردووش بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە کرد و گەرایەوە بۆ پرێمەرلیگ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئێستا چێڵسی چووەتە کێبڕکێیەکی توندەوە بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەئەزموونەکە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە زانیویەتی کە هاوکات دوو یانەی دیکەی ئینگلیزی، بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکات، هەمان خواستیان هەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ جۆردن.

ئەو یاریزانە یەکێک بوو لە بانگهێشتکراوەکان بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵات لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 کە تێیدوا توانیان پلەی سێیەم بەدەستبهێنن، بەڵام تەنها لە یارییدا بەشداریپێکرا ئەویش لە قۆناخی کۆمەڵەکان بوو لە بەرامبەر پەناما کە تەنها 7 خولەکی کۆتایی بوو.

جۆردن هەر لەو پاڵەوانێتیەدا تووشی رووداوێکی سەخت هات کاتێک لە یاریی قۆناخی 16 بەرامبەر مەکسیک کە 3-2 براوەبوون، بۆ ئاهەنگگێڕانێک بەسەر تابلۆی ریکلامەکانی نێو یاریگادا کەوت و دەستی شکا.

چابی ئالۆنسۆی راهێنەری نوێی بلووز دەیەوێت سوود لە ئەزموون و سەرکردایەتیەکەی هێندەرسن ببینێت بۆ هێڵی ناوەند هاوشانی ئەو تیمە نوێیەی کە کار لەسەر بونیاتنانی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button