ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
بارکۆلا نزیکە لە یانەیەکی پریمەرلیگ

برادلی بارکۆلا بەنیازی جێهێشتنی پاریسە و لەگەڵ یانەیەکی پریمەرلیگ گەیشتووەتە رێککەوتن.
بەگوێرەی مارکا، هێرشبەرە لاوەکەی پاریس و فەڕەنسا لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێککەوتن. بڕیار وایە گرێبەستی نێوانیان بۆ شەش ساڵ بێت تاوەکو 2032 بە مووچەیەکی زۆر بەرز کە دەیکاتە یەکێک لە پڕ داهاتترینەکانی ئەنفیڵد.
سەرچاوەکە دەڵێت، بارکۆلا ئەوەی بە بەرپرسانی پاریس راگەیاندووە کە بەنیاز نیە بمێنێتەوە و گرێبەست تازەبکاتەوە. لە بەرامبەریشدا پاریس ئامادەن رێگەی رۆیشتنی پێبدەن بەڵام نرخەکەی هەرزان نابێت و بەنیازن داوای 170 ملیۆن یۆرۆ بکەن.
بارکۆلا وەرزی رابردوو وەکو یەدەگی کڤاراتسخێلیا مامەڵەی لەگەڵ کرا لە پاریس و بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبینرا. هەروەها هەڵکشانی دوێی هاونیشتیمانی بەربەستێکی دیکەی بەردەم ئەو یاریزانەیە.



