
جامی جیهانی 2026 کۆتایی هات و هێشتا دەمەقاڵێی نێوان ئەرژەنتین لەلایەک و تەواوی جیهان لەلایەکی دیکە بەردەوامە.
ئەرژەنتینییەکان پێیان وایە ئەوان بە ناهەق دژایەتی دەکرێن و بابەتەکە تەنها رقە لەو وڵاتەکەیان، لە بەرامبەردا زۆرینەی جیهان پێی وایە هەڵبژاردەی تانگۆ بە فێڵ و فاوڵ و یارمەتی ناوبژیوان دوو جامی جیهانییە گەیشتوونەتە یاری کۆتایی و بوونەتە براوەی یەکێکیان.
ئەم بابەتە زۆر رووداوی کۆن و دێرینیشی هێناوەتەوە بەرباس. وەک جامی جیهانی 1986 کە ماڕادۆنا بەدەست گۆڵی لە ئینگلتەرا تۆمارکرد و ئەمە کۆتا جار بوو بەر لە قەتەڕ، ئەرژەنتین مۆندیال بباتەوە .وە رووداوی “ئاوی پیرۆز” کە دەرمانخواردکردنی یاریزانێکی بەڕازیل بوو لە مۆندیالی 1990 لە قۆناغی 16دا. لەو یارییەی ئەرژەنتین بە گۆڵێک براوە بوو.
رووداوەکە بەم جۆرە باس دەکرێت
بەڕازیل لەو مۆندیالە بە ئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی و هەرسێ یارییەکەی بردەوە بەرامبەر کۆستەریکا، سکۆتلەندا، سوید. لە بەرامبەردا ئەرژەنتین لە کۆمەڵەی کامیرۆن، یەکێتی سۆڤییەت و رۆمانیا بە زەحمەت و بە پلەی سێهەم گەیشتە قۆناغی داهاتوو. بەپێی هەموو پێوەرەکان بەڕازیل پاڵێوراو بوو بۆ بردنەوە. بەر لە یارییەکە بیلاردۆی راهێنەری ئەرژەنتین بۆ رۆژنامەکان وتبووی
کلیلی بردنەوەی ئێمە راگرتنی جیۆرجینیۆ و برانکۆ یە. دەبێت هەرچۆنێک بێت چارەسەرێکی ئەوان بکەین.
دواتر یارییەکە دەستی پێکرد و بەڕازیل بە تەواوی باڵادەست بوو. لە یەکێک لە دیمەنەکاندا فاوڵێک لە یاریزانێکی ئەرژەنتین گیرا و ناوبژیوان یارییەکەی راگرت. لەوکاتەی تیمی پزیشکی ئەرژەنتین سەرقاڵی چارەسەرن، برانکۆ دەچێتە لایان ئاوی پێبدەن ئەوانیش بوتڵێکی دیاریکراوی پێدەدەن. دوای خواردنەوەی ئەو شلەیە برانکۆ بە روونی دیارە کە تەندروستی تێکدەچێت و ئاستی دادەبەزێت تاوەکو ئەرژەنتین لە کۆتا خولەکەکان بە هەڵەیەکی برانکۆ گۆڵێک تۆماردەکەن و بەڕازیل دەردەکەن.
ئەو بەڵگانەی لەوکاتەدا هەستیان پێکرا ئەوەبوون کە یاریزانێکی ئەرژەنتین هەوڵی خواردنەوەی هەمان بوتڵ دەدات و تیمی پزیشکی رێگەی نادەن بەڵام دواتر دەیدەن بە برانکۆ. کاتێکیش برانکۆ لە دیمەنێکی دیکەی یارییەکەدا دەیەوێت سەیری ناو سندووقەکە بکات چی تیدابووە، یاریزانانی ئەرژەنتین بەردەمی دەگرن. خودی یاریزانەکەش دەچێتە لای ناوبژیوان و پێی دەڵێت چی لێکراوە بەڵام ناوبژیوان بڕوای پێناکات.
رووداوەکە لەوکاتەدا کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لە بەڕازیل بە رووداوی ئابڕووبەری “ئاوی پیرۆز” ناوبانگی دەرکرد.
١٥ ساڵ دوای ئەو رووداوە لە ٢٠٠٥دا، ماڕادۆنا لە کەناڵێکی ئەرژەنتینی دانی بەوەدانا لەلایەن بیلاردۆی راهێنەرەوە، جۆرە ئاوێکی تایبەت بۆ یاریزانانی بەڕازیل دانراوە کە حەبی راهیپنۆڵی تێدا بووە و مرۆڤ تووشی گێژبوون و خاو بوونەوە دەکات و برانکۆ لێی خواردووەتەوە.
ئەرژەنتین زیرەکانە حەبەکەی لەنێو ئاوی ئاساییدا نەتواندووەتەوە کە رەنگە هەستی پێبکرایە بەڵام لەناو خواردنەوەی “گەیتۆرەید” دانراوە کە رەنگی هەیە و جۆرە ئاوێکی وەرزشییە کە ئەلیکترۆلایتی زیاتری تێدایە.
ووردەکاری زیاتر لەم ڤیدیۆیەدا



