
یاریگا –
گرژی لەنێوان کەریم بێنزێما و هیلال دروست دەبێت و هاندەرانی یانەکە هێرشی دەکەنە سەر.
کەریم بنزیما رۆژانێکی سەخت لە هیلال بەسەر دەبات. بەگوێرەی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، یانە سعوودییەکە دەیەوێت لەم وادەی گواستنەوەی هاوینەیەدا دەستبەرداری ببێت تاوەکوو هێڵی هێرشبەریی خۆی سەرلەنوێ رێک بخاتەوە دوای دابەزینی ئاستی تیمەکە لەو بەشە و رێکخستنەوەی لیستی یاریزانە بیانییەکانی. بۆ ئەو مەبەستەش، دەرفەتی چوونی بۆ هەر یانەیەکی دیکەی خولی سعوودییان پێشکەش کردووە.
بەڵام هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بە تەواوی رەتی دەکاتەوە یانەکە جێبهێڵێت و هەموو بژاردەکانی رەت کردووەتەوە. هەڵوێستی هێرشبەرەکە زۆر روونە: تەنیا کاتێک دەڕوات کە بە شێوەیەکی خۆڕایی بێت و تەواوی مووچەی ساڵی ماوەی گرێبەستەکەی پێ بدرێت.
ئەم بڕیارە رەخنەیەکی زۆری بۆ کەریم بنزیما لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هێناوە، کاتێک زۆرێک لە بەکارهێنەران دوودڵ نەبوون لەوەی بە “کەللەڕەق” ناوی ببەن، بەڵام وا پێناچێت ئەمە وای لێ بکات بیر لە پێداچوونەوە بکاتەوە.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە کۆی گشتیی 13 یاریی بۆ هیلال لە پاڵەوانییەتییە جیاوازەکاندا کردووە، نۆ گۆڵی کردووە (لە نێویاندا دوو هاتریک) و پێنج ئەسیستیشی بەخشیوە. بەڵام تەنانەت ئەو ژمارانەش بەس نەبوون بۆ قایلکردنی هاندەرانی باشترین یانەی ئاسیا، کە داواکارییان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.



