ئاسیائه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوای جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد؛ سانچۆ لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی ئاسیا نزیک دەبێتەوە

جەیدن سانچۆ گرێبەستێکی لە قەتەرەوە پێدەگات

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بێ یانە ماوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بۆ ماوەیەکی زۆر بێکار نەبێت.

تۆڕی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، سانچۆ دەرفەتی بۆ رەخساوە تاوەکوو بە گواستنەوەیەکی سەرنجڕاکێش روو لە قەتەر بکات، پاش ئەوەی لەلایەن یانەی رەیانی ئەو وڵارەوە پێشنیارێکی گرێبەستی پێگەیشتووە.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵانییەکە کە پێشتر بە 85 ملیۆن پاوەند کڕدرابوو، لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لە ئۆڵد ترافۆرد بەدوای هەلی کاری نوێدا دەگەڕێت.

بەگوێرەی تۆڕە فەرەنسییەکە، رەیان ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە تاوەکوو بە شێوازێکی بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن و دەیانەوێت ئەم هێرشبەرە ئینگلیزییەکە بکەنە رووخساری سەرەکی پڕۆژەکەیان بۆ کۆنترۆڵکردنی تۆپی پێ لەو وڵاتەدا.

تاوەکوو ئێستا بەتەواوی دیار نییە سانچۆ حەزی بەم گواستنەوەیە هەیە یان نا، بەڵام لە هەر بارودۆخێکدا ئەو نزیک دەبێتەوە لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی نوێوە.

هەروەها ناوی سانچۆ بە گەڕانەوە بۆ یانەی ئەڵمانی بۆڕووسیا دۆرتموندەوە بەستراوەتەوە، کە پێشتر سەردەمێکی سەرکەوتووی لەو یانەیەدا بەڕێکردبوو.

لە پاش ئەوەوە، سانچۆ بە شێوەی خواستن لەگەڵ یانەکانی چێڵسی و ئاستۆن ڤێلا یاری کردووە، سەرکەوتنی ناوبراو لەو یانە کاتییانەدا تێکەڵاو بووە، بە جۆرێک تەنیا 5 گۆڵی لە ستامفۆرد بریج کردووە، تەنیا یەک گۆڵی لە ڤێلا پارک کردووە، لە کاتێکدا لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا نازناوی خولی ئەوروپی بەدەستهێناوە.

لە لێدوانێکیدا لە وەرزی رابردوو، لارس رێکەن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی دۆرتموند، ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەوان لێکۆڵینەوە لەسەر چەندین یاریزان دەکەن، لەوانەش سانچۆ، بەمەبەستی دۆزینەوەی یاریزانێکی هێرشبەر کە کوالێتی بەرز بێنێت و نرخێکی گەورەی نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button