ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی بەناوبانگی گواستەوە

یاریگا –
ئینتەر میلان گرەوی لە رکابەرەکانی بردەوە و توانی جۆن ستۆنس بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
لە چەند هەفتەی رابردوودا یوڤێنوتس وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئینگلیزیەکە ناوی دەهات، بەڵام ئینتەر لەپڕێکدا هاتە کێبڕکێکەوە و توانی لە بەرژوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە هەر لە پرێمەرلیگیشەوە خواست لەسەر گواستنەوەی یاریزانە 32 ساڵیەکە هەبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئینتەر توانیویەتی لەسەر مەرجەکان لەگەڵ ستۆنس بگاتە رێککەوتن کە وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە نیرازوری دەکات.
رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە بەشێکی وردەکارییەکانی ئاشکراکردووە، بەتایبەت ماوەی گرێبەستەکە و مووچەی ساڵانەکەی کە تا هاوینی 2028 دەخایەنێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکی زیادەش. مووچەکەشی 4 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێک. هەمووشتێک یەکلایی کراوەتەوە و بەمزووانە ستۆنس پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.
🚨⚫️🔵 BREAKING: John Stones to Inter, here we go! Approval on contract terms just arrived, all confirmed.
Deal until June 2028, no option for further year. Salary around €4m net per season.
Stones will undergo medical in Milano soon.
Story from today, confirmed. 🏴 pic.twitter.com/1lKvFvH2gk
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 27, 2026
رێککەوتنی نێوان ئینتەر میلان و بەرگریکارە بەئەزموونەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی زۆر خێرا رووی دا و هاوکات پێشبینیکراوبوو، بەوپێیەی یانەکە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیە و بۆ وەرزی داهاتوو چاوی لە کێبڕکێی بەهێزە لەسەر جامپیۆنزلیگیش.
پاڵەوانێکی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئۆفەر پێشکەشی جۆن ستۆنس دەکات



