ئیتاڵیاگرنگترین

یەکەمین پاڵێوراو بۆ شوێنەکەی ماڵدینی دەرکەوت

Yariga App

یاریگا –

رووداوەکان لە ئیتاڵیا خێرا تێدەپەڕن دوای ئەو بومەلەرزەیەی کە شەقامی وەرزشی ئەو وڵاتەی هەژاند بە دوورخستنەوەی ئاندرێ پیرلۆ کە تەنها راگەیاندنی فەمی مابوو بۆ پۆستی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەکە.

رەتکردنەوەی پیرلۆ لە کۆتا چرکەکاندا شۆکێک بوو بۆ پاولۆ ماڵدینی بەڕێوەبەری هونەری ئیتاڵیا و لیوناردۆی راوێژکاری کە تەنها 16 رۆژێکبوو پۆستەکەیان پێدرابوو. بۆیە لەپای ئەو بڕیارەی جوڤانی مالاگاوی سەرۆکی یەکێتیەکە کە بە تۆمەتی پەیوەندی پیرلۆ بە کۆمپانیایەکی گرەوکاریی رووسی ناوبراوی رەتکردەوە، لە یەکەم کاردانەوەدا ماڵدینی و لیوناردۆ دەستیان لەکارکێشایەوە وەک هەڵوێستێک لە دژی بڕیاری سەرۆکەکە.

بۆ زانینی وردەکارییەکان، خوێنەری ئەم بابەتەی خوارەوەبە:

ئێستا؛ رووداوێکی گەورە شەقامی وەرزشی ئیتاڵیا دەهەژێنێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە نیکۆلا شیرا بڵاویکردووەتەوە، جیوڤانی سەرۆک هەرزوو کەوتە جووڵە بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکەی ماڵدینی.

رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە کە جیوڤانی نیازی وایە پۆستەکە بۆ جیۆرجیۆ کیلینی پێشنیاز بکات.

کیلینی جیا لە کاروانە دوورودرێژەکەی یاریکردنی کە وەک ئەفسانەیەکی ئازووری و هەروەها یوڤێنتوس ناسراوە، دوای یاریکردنیشی پۆستی گرنگی لە بواری بەڕێوەبردندا ئەزموون کردووە کاتێک لە ئۆکتۆبەری 2025 بووە بەڕێوەبەری ستراتیژی تۆپی پێ لە یۆڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button