ئه‌مریکاگرنگترین

دوای زیاتر لە دوو ساڵ دابڕان، چیچاریتۆ دەگەڕێتەوە بۆ لاکێشەی سەوز

Yariga App

یاریگا –

چیچاریتۆ، ناوێکی دیار لە مێژووی تۆپی پێی مەکسیک و یانەکانی ئەوروپا، دوای دابڕانێکی زۆر دواجار دەگەڕێتەوە بۆ لاکێشەی سەوز.

خاڤیێر هێرناندێز، کە زیاتر بە چیچاریتۆ ناوبانگی رۆشتووە، 20 ساڵ لەمەوبەر کاتێک هێشتا تەمەنی 18 ساڵان بوو لەرێگەی یانەی گوادالاخارای وڵاتەکەیەوە دەستی بە کاروانی پیشەگەرێتی کرد. تا زستانی 2025 کە هەر لە دەرگای ئەو یانەیەوە بەتەواوەتی دوورکەوتەوە لە یاریکردن، ئەزموونی لەگەڵ چەندین یانەی ناسراوی ئەوروپا هەبوو کە دیارترینیان مانچێستەر یونایتد، ریال مەدرید، بایەر لیڤەرکوزن، وێستهام و سێڤییا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، هێرشبەرە 38 ساڵیەکە پەیوەندی بە ئاتلێتیک داڵاس دەکات.

چیچاریتۆ بە ئۆفەرەکانی داڵاس رازی بووە و دەبێتە یەکەمین گرێبەست لە مێژووی ئەو یانەیەدا کە لە خولی چامپیۆنشیپی ئەمریکی بەشدار دەبن.

فابریزیۆ رۆمانۆ زانیویەتی کە خاڤیێر لە دەستپێکی ساڵی 2027 دەستدەکاتەوە بە یاریکردن و راستەوخۆ هاوکاری پرۆژە نوێیەکەی یانەکە دەکات. ئەوەش واتا دوای دوو ساڵ دابڕان لە یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button