دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ریال مەدرید نرخی ڤینیسیۆس دەستنیشاندەکات و بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
پاریس سانجێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە بڕادلی بارکۆلا، هێرشبەری فەرەنسی، داوای 145 ملیۆن پاوەند دەکات و لیڤەرپوول و ئارسیناڵ گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – تایمز
ئارسیناڵ هێشتا گفتوگۆی گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆری دەستپێنەکردووە، بەڵام ریال مەدرید ئامادەیە لەم هاوینە بە 160 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببێت – میرەر
ئارسیناڵ ئامادەیە گەورەترین ئۆفەر لە مێژووی یانەکە پێشکەشی ڤینیسیۆس جونیۆر بکات – میرەر
ڤینیسیۆس جونیۆر دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێبکاتەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەپێشینەی کارەکانییەتی – رۆژنامەی ئاس
ئارسیناڵ دەیەوێت پڕۆسەی گواستنەوەی بڕونۆ گیمارایش خێراتر بکات – تۆک سپۆرت
گیمارایش، نیوکاسڵی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت تاوەکوو هەفتەی داهاتوو و پێش دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە – تیم تۆک
مێرکاتۆی تۆتنهام کۆتایی نەهاتووە و ئامانجی داهاتووی سپێرز گواستنەوەی ساڤینیۆ، ئەستێرەی مانچێستەر سیتییە – سەن
ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، لەگەڵ لایپزیگ گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی – فابریزۆ رۆمانۆ
هیلالی سعوودی گفتوگۆی گواستنەوەی ئیکیمان ئێندیایێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی ئێڤەرتنی دەستپێکردووە – فابریزۆ رۆمانۆ
چێڵسی ئامادەیە بە ئۆفەرێکی گەورە دەستبەرداری پێدرۆ نێتۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی ببێت و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی و یانەکانی سعوودیە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن – مەیڵ
بێشکتاش کۆتا ئۆفەری بۆ محەمەد سەڵاح ناردووە و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی هێرشبەرە میسڕییەکەیە – مەیڵ
بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوە ئێلی جونیۆر کرۆپی دەدات، بەڵام بۆرنمس ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت – مارکا
ئەگەر ریال مەدرید بەخواستن دەستبەرداری فڕانکۆ ماستانتونۆ ببێت، فولهام نزیکترین یانە دەبێت لە گواستنەوەی – رۆژنامەی ئاس
یوڤێنتوس بیر لە گواستنەوەی جۆشواز زیرکزی، هێرشبەری هۆڵەندی دەکاتەوە – لاگازێتا دیلۆ سپۆرت
جواو پالینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی دەیەوێت لەپێناو مانەوەی لە بایرن میونشن و بەدەستهێنانی متمانەی کۆمپانی بجەنگێت، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری ببێت – بیڵد
ریال مەدرید یەکەم گرێبەستی بە بەهای 50-60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆدری پێشکەشی مانچێستەر سیتی دەکات — نیکۆلۆ شێرا
لیڤەرپوول ئۆفەرێکی سەروو 100 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنەوەی برادلی بارکۆلا پێشکەشی پاریس سان جێرمان دەکات — نیکۆلۆ شێرا



