
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد کار دەکات بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی تیپەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش پەنای بۆ تەکنەلۆژیا و داتاکان بردووە، بەو پێیەی تایلەر ئادامزی ئەمریکی و ئەستێرەی یانەی بۆرنمۆس بووەتە ئامانجی سەرەکی یانەکە.
رۆژنامەی دەیڵی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بڕی 35 ملیۆن پاوەندیان بۆ گواستنەوەی ئادامز تەرخان کردووە.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە یانەکە پێشتر ئەندرێ سانتۆسی لە چێڵسی و یوری تیلیمانسی لە ئاستۆن ڤێلاوە گواستبووەوە. یونایتد دەیەوێت بەم گرێبەستە سێیەمە، شوێنی کاسیمێرۆ پڕ بکاتەوە کە لە یانەکە دەڕوات، هەروەها قەرەبووی پێکانەکەی مانوێل ئۆگارتی بکاتەوە.
کۆمپیوتەر و داتا بڕیار دەدەن:
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە شێوازی هەڵبژاردنی یاریزانان لە مانچێستەر یونایتد گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە.
ئێستا ئامارەکان فاکتەری سەرەکین بۆ دیاریکردنی ئامانجەکان، ئەمەش لەژێر چاودێری مایک سانسۆنی بەڕێوەبەری نوێی بەشی داتاکانی یانەکە.
سانسۆنی سەرسامییەکی زۆری بە ئاستی ئادامز نیشانداوە کاتێک بەراوردی کردووە بە یاریزانانی تری هێڵی ناوەندی بەرگری لە خولی نایابی ئینگلتەرا.
🚨 Manchester United set sights on £35M Premier League midfielder.
Read more ⤵️https://t.co/To0PQAnmOE
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) July 26, 2026
ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی ئادامز:
ئەم یاریزانە ئەمریکییە 27 ساڵە، وەرزی رابردوو ئامارێکی سەرسوڕهێنەری لە رووی جەستەیی و راکردنەوە تۆمار کردووە.
ئادامز لە نێوان 85 یاریزان لە پێنج پۆلێنی جیاوازدا لە کۆی 10 پۆلێن، لە ریزبەندی چوار یاریزانە هەرە باشەکەی خولەکەدا بووە
جگە لەوەش، لە رووی وەرگرتنەوەی تۆپ، بڕینی پاسی رکابەر و بردنەوەی تۆپە بەرزەکان، ئامارەکانی زۆر بەرزن.



