یاریگا
ڕامۆس تووشی پێکان بووە و بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ یاری ناکات
یاریگا- لە کاتێکی هەستیاردا ڕیاڵ مەدرید هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت کاتێک سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتنی دووچاری پێکان هاتووەتەوە لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ.
یانەشاهانەکە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەکەی سێڵتا ڤیگۆ ڕاگەیاند و ناوی ڕامۆسی تێدا دوورخراوەتەوە.
ڕژۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە بەرگریکارەکەی مێرەنگی پێکانی تووشی سووڕانی جومگە بووە له پاژنەیدا و بەو هۆیەوە بەشداری یارییەکەی سبەینێ ناکات.
ڕامۆس کە دوو یارییە گەڕاوەتەوە بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید لە دوای نەشتەرگەرییەکەی لە ئەژنۆیدا، بە هیوای ئەوە بوو بتوانێت لە کلاسیکۆ و یارییەکانی بەرامبەر لیڤەرپوڵ لەوپەڕی ئامادەیی جەستەییدا بێت، بەڵام پێکان بەرۆکی گرتەوە و دیار نییە وادەی گەڕانەوەی کەی دەبێت.
– لیستی یاریزانەکانی ڕیاڵ بۆ یارییەکەی سێڵتا: