ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە پریمەرلیگەوە کێبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرە کوردیەکەی دۆرتمۆند دەکرێت

یاریگا- لە خولی ئینگلیزییەوە ململانێ چڕ بووەتەوە بۆ گواستنەوەی مەحموود داود لە یانەی دۆرتمۆند.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئینگلتەراوە، لەنێویشیاندا دەیلی مەیڵ، بڵاوی کردۆتەوە یانەکانی مان سیتی چێڵسی و هاوینی دادا دەچنە کێبڕکێی توندەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو ناوڕاستە کوردە کە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند بەسەر دەچێت.

جگە لەو دوو یانەیە، ناوی یانەکانی ئیڤەرتن و تۆتنهامیش هاتووە بۆ هەمان مەبست.

مەحموود کە لە شاری عاموودای کوردنیشینی سووریا لەدایک بووە، مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر تورکیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button