خوله‌کانی دیکە

زلاتان: من شایستەی ئەوەم یاریی بۆ هەڵبژاردەکەم بکەم

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید باس لە تواناکانی دەکات و دەڵێت نایەوێت لەبەر ناوی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی بکرێت، بەڵکو بە هۆی ئاستەکەیەوە.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی سوید بە کەناڵی فەرمی یوتیوبی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی گووت ” نامەوێت بە هۆی ئەو کارانەی لە رابردوو کردومە بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم بکرێم، بەڵکو دەبێت بە هۆی ئەو ئاستەی ئێستا پێشکەشی دەکەم بانگهێشت بکرێم، ناتوانم وەکو پێنج یاخود دە ساڵی رابردوو بم، چونکە ئێستا تواناکانم سنوردارن و بە باشی پارێزگاری لە خۆم دەکەم، ناشمەوێت بە هۆی ئەوەی کە ناوم زلاتانە یاریم پێ بکەن و شایستەی ئەوەشم یاریی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بکەم ”.

زلاتان لە ساڵی 2016 بە یەکجاری وازی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هێنا و ئەمسال لەلایەن ئاندەرسۆن راهێنەری هەڵبژاردەکەی بۆ پاڵاوتنەکان و یۆرۆی 2020 بانگهێشت کرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button