ئه‌وروپافه‌ره‌نسامۆندیال

لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی فەڕەنسا بڵاوکرایەوە

یاریگا-
دیدیێ دێشامب، راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ سێ یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەڕەنسا، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە، کە لە لایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ سێ یاریی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئۆکراین، کازاخستان و بۆسنیا بانگهێشت کراون و ژمارەی ئەو یاریزانانەش 26 یاریزانن.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەرەتا لە 24ـی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆکراین دەبێتەوە، دواتر لە 28ـی هەمان مانگ رووبەڕووی کازاخستان دەبنەوە و دواتریش 31ـی مانگ یارییان لەگەڵ هەڵبژاردەی بۆسنیا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button