ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ هازارد کۆتایی هات

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدرید بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی دیکەی یانەکەی بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، یاریزانەکەی مێرنگی تاوەکو ئێستا لە 11 جار بە هۆی پێکان یاخود نەخۆشی لە یاریگاکان دابڕاوە، ئێستاش تووشی پێکانێکی نوێ بووە، ئەویش لە قەفەسەی حەوزیەتی کە پەیوەستە بە بڕبڕەکانی پشتیەوە و بەم هۆیەوە ناچارە نەشتەرگەری بکات و دوای نەشتەرگەریەکەش ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەینێت کە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە هەموو ئەم پێکانانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پێکانەی لە ساڵی 2019 کە لە یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ تووشی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button