ئیتاڵیا

پۆگبا لە نێیمار و مێسی و هازارد گرانتر کەوتووە

یاریگا- پاوڵ پۆگبا گرانبەهاترین یاریزانە لەرووی ئەو پارەیەی وەری گرتووە بەرامبەر بەو خولەکانەی یاری کردووە.

پۆگبا پارساڵ لەم کاتەدا تووشی پێکانێکی سەخت هات و بە هۆیەوە لە زۆربەی وەرز دابڕا، ناوبراو بە کۆی گشتی لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە تەنها 161خولەک یاری کردووە بۆ بیانکۆنێری و لە ماوەی ئەم 12مانگەدا ٨8 ملیۆن یۆرۆ مووچەی وەرگرتووە.

بەمەش ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە 49 هەزار و 689 یۆرۆی وەرگرتووە بۆ هەر خولەکێک یاریکردن. نزیکترین یاریزان لە پۆگباوە ئێدین هازاردە بە 38 هەزار و 265 یۆرۆ بۆ هەر خولەکێک، لەدوای ئەوانیش نێیمار و لیۆنێل مێسی دێن بە 13 هەزار و 124 یۆرۆ  بۆ نێیمار و و 9623 یۆرۆ بۆ مێسی.

یۆڤی بەهیوایە پۆگبا بۆ وەرزی بتوانێت قەرەبووی ئەو زیانە گەورەیە بکاتەوە کە یانەکەی لێیکەوتووە بەهۆی گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button