ئه‌وروپا

هازارد لە یارییەکی خێرخوازیدا بەشداری دەکات

یاریگا –

ئیدین هازارد، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید، دوای 15 رۆژی تر بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی خێرخوازی یاری دەکاتەوە.

لەم رۆژانەدا هازارد لە تەمەنی 32 ساڵیدا زۆر لەوە نزیکترە کە ماڵئاوایی لە تۆپی پێ بکات تاوەکو جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ یاریگا. یاریزانە پێشووەکەی ریال مەدرید، خراپترین رۆژەکانی بەسەر دەبات، ئێستا لانیکەم بۆ یارییەکی خێرخوازی دەتوانێت جارێکیتر  بگەڕێتەوە لاکێشەی سەوز.

لە 18ی تشرینی یەکەمدا ئەفسانە گەورەکانی پێشووی تۆپی پێ لەگەڵ هازارد بڕیارە یارییەکی خێرخوازی ئەنجام بدەن. یارییەکە لە شاری کالێ بەڕێوەدەچێت، داهاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی نەخۆش دەبێت، وەک چۆن یانەی ڤاریێت ئێف سیی فەرەنسی (تیپێک کە ئەستێرەکانی ئێستا و پێشووی تۆپی پێ بۆ یارییە خێرخوازییەکان کۆدەکاتەوە) لە سۆشیال میدیاکانیاندا رایگەیاندووە. ئەم دەستپێشخەرییە هانی خەڵک دەدات بۆ کۆکردنەوە یارمەتی بۆ منداڵان و هەرزەکارانی نەخۆشخانە.

لەم یارییەدا، یاریزانانی وەک: ڤان بویتن، دیشامپ، بلان، پیرس، کارامبۆ، لۆدۆڤیچ جۆلی، کابای و دیبوچی یاوەری هازارد دەبن. هازارد لە 13ی ئایاری 2023ەوە هیچ یارییەکی ئەنجام نەداوە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بە بێ یانە مایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button