ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیال

دیشامپ باسی هۆكاری دوورخستنەوەی بێنزێما دەكات لە یارییەكانی جامی جیهانی

یاریگا

دیدیە دیشامپ، راهێنەری فەڕەنسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بێ دەنگی خۆی شكاند دەربارەی دوورخستنەوەی كەریم بێنزێما لە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی ” Le Parisien ”  دیشامپ گوتی: كەریم لە 14ـی مانگی 11 پەیوەندی بە ئێمەوە كرد لە دوای ماوەیەك لە بێ چالاكی و یاری نەكردنی لەگەڵ یانەكەی.

هەروەها گوتیشی: ئەو بەرنامەی تاكە كەسی پەیڕەو دەكرد و ڕاهێنانی ئەنجام دەدا، گەڕانەوەی بۆ راهێنانە بە كۆمەڵەكان دواخرا، ئامانجیشم ئەوە بوو ئامادەی بكەم بۆ ئەوەی لە یاری بەرامبەر ئوسترالیا بەشێوەیەكی  سەرەكی بەشداری بكات.

راهێنەرەكەی فەڕەنسا بەردەوام بوو: كاتێك تووشی پێكان بوویەوە، لەگەڵ پزیشكەكەماندا چووینە كلینیك بۆ پشكنینی ” MRI” كەریمیش پزیشكەكانی مەدریدی لە دۆخەكەی ئاگادار كردبوویەوە ، كاتێكیش گەڕایەوە بۆ هۆتێلەكە راپۆرتی پشكنینەكەی پێدام، دەستنیشانكردنی پزیشكەكەمان لەگەڵ دەستنیشانكردنی پزیشكەكانی مەدرید هاوتای یەك بوون و لە باشترین بارودۆخدا نەدەكرا لە پێش 10ی مانگی 12 بگەڕێتەوە بۆ راهێنانەكان.

دیشامپ ئەوەشی روونكردەوە: داوام لە بێنزێما كرد پەلە نەكات لە بڕیاردان و بۆ ماوەی 20 خولەك لەگەڵیدا ماینەوە و گفتوگۆمان كرد و پێم گووت كە بڕیارەكەی خۆی لەگەڵ مندا هاوبەش پێبكات، بەڵام كاتێك لەخەو هەستام زانیم كە بڕیاری رۆشتنی داوە ، ئەوە بڕیاری ئەو بوو من لە هەڵوێستەكەی تێگەشتم و رێزم لێگرت.

سەبارەت بە ئامادەبوونی بۆ یاری پێش كۆتایی بەرامبەر مەغریب راهێنەرە فەڕەنسیەكە گووتی: ئایا ئەوە گونجاوە كە دوای ئەو ماوە زۆرە دابڕانەی لە یاریگا لە یاری پێش كۆتایی جامی جیهانیدا بگەڕێتەوە و بەشداری بكات؟ كەریم خۆی پێی ووتم كە ئامادە نیە.

هەروەها راهێنەری كەڵەشێرەكان دڵخۆشی هەر کەسێکی لە ناو کەمپەکەی بە ڕۆیشتنی بێنزێما رەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە نازانم کێ دەنگۆی لەو جۆرە بڵاودەكاتەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، دیشامپ ئاشكرایكرد كە پەیوەندی بەردەوامیان هەیە لەگەڵ بێنزێما لە دوای مۆندیال و گووتی: گفتوگۆیەکی دوورودرێژمان کرد، ئەویش پابەند بوو بە بڕیاری وازهێنان لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەبێ ئەوەی هۆکارەکانی بخاتەڕوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button