ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

زێدان بە مەرجێك دەگەڕێتەوە ریال مەدرید

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و راهێنەری پێشووی یانە شاهانەكە مەرجێك بۆ گەڕانەوەی بۆ راهێنەرایەتیكردنی مەدرید دادەنێت.

بە پێی زانیاریەكانی تۆڕی fichajes وەرنەگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وایكرد كە زیزۆ دووبارە بیر لە گەڕانەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی یانەیەكی ئەوروپا بكاتەوە.

هەروەها تۆڕی دیفینسا سێنترال ئاشكرایكرد كە زێدان بە مەرج دەگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید ئەویش مانەوەی ئیدین هازاردی بەلجیكیە لە ریزەكانی یانە شاهانەكە.

لە ئێستادا ئیدین هازارد لە خراپترین بارودۆخدایە بەجۆرێك هیچ خولەكێك لە كۆتا 17 یاری یانەكەیدا بەشداری نەكردووە.

زێدان دووبارە دەیەوێت راهێنەرایەتی یاریانە بەلجیكیەكە بكات ئەگەر لە ریال مەدڕید بێت یان چێڵسی یاخوود هەر یانەیەكی دیكە.

زێدان و هازارد

بابەتی زیاتر

Back to top button