ئیتاڵیا

مۆراتا: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین هێرشبەری مێژووە

یاریگا-

ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین هێرشبەری مێژووی تۆپی پێیە.

یوڤێنتوس لە یاریگای خۆی میوانداری لازیۆی كرد و یاریەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بردەوە و مۆراتا دوو گۆڵی خانمە پیرەكەی تۆمار كرد.

لە دوای یاریەكە مۆراتا ووتی: كاتێك شانبەشانی باشترین هێرشبەری مێژوو یاری دەكەیت دەبێت بیر لەوە بكەیتەوە تۆپەكەی ئاڕاستە بكەیت وەك لەوەی بیر لە تۆماركردنی گۆڵ بكەیتەوە ، بەلام كاتێك ئامادە نیە دەبێت بیر لە گۆڵ تۆماركردن بكەیتەوە ، بەڵام ئەو وەك ئامێر وایە دەبێت تۆپەكەی پێ بدەیت چونكە هەموو جارێك گۆڵ تۆمار دەكات.

سەبارەت بە پرسیاركردن لە دێربی مەدرید ووتی: بێگومان سەیری دەكەم ، ئەگەر لە ماڵەوە بووم ئەوا لە تەلەفزیۆن سەیری دەكەم بەڵام ئەگەر لە دەرەوە بوو ئەوا بە مۆبایل.

شایەنی باسە یوڤێنتوس لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button