ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان دوای پێنج ساڵ دەگەڕێتەوە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دوای پێنج ساڵ واز هێنان لە یاریی نێودەوڵەتی، دووبارە دەگەڕێتەوە و درێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەبەر دەکاتەوە.

ماڵپەری FotbollDirektـی سویدی بڵاویكردووە کێشەکانی نێوان یان ئەندەرسۆن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان چارەسەر کران و ئەو یاریزانە دوای پێنج ساڵ واز هێنان لە یاریی نێودەوڵەتی، دووبارە دەگەڕێتەوە و یاریی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئیبرا بۆ یارییەکانی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بانگهێشت دەکرێت و بەشداری یۆرۆی داهاتووش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button