ئینگلتەرا

ڕاستییەکی نامۆ لەسەر ئامادەکردنی لاپچینی یاریزانانی چێڵسی پێش یارییەکان

یاریگا- ڕاستیەکی سەیر و نەبیستراو دەخرێتە ڕوو لەبارەی چێڵسی بە گرتنەبەری ڕێگەیەکی نامۆ تا یاریزانەکانیان هەست بە ئاسوودەیەکی زیاتر بکەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان، مایکرۆیڤ دانراوە بۆ گەرمکردنەوەی لاپچینی یاریزانەکان پێش چوونە یاریگا و، ئامێرە گەرمکەرەوەکە بە کاتەوە ڕێکخراوه تا لە پلەی گەرمبوونەوەی لاپچینەکاندا زەنگی ئاگەدارکردنەوە لێ بدات.

ئەوە ڕێگەیە وەک بیرۆکەیەکی نوێ لێک دەدرێتەوە بۆ گونجاندنی لاپچینی یاریزانەکان لە کەشوهەوا ساردەکەی ئینگلتەرادا بۆ ئەوەی نەرمییەکی پێ ببەخشرێت و لە پێدا ئاسوودەتربێ.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە دەستەی هونەری یانەکە ئەو ئامێرە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن بۆ یاریەکانی دەرەوەی ستامفۆردبریجیش.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button