ئیتاڵیا

هۆکاری دابەزینی ئاستی مۆراتا ئاشکرا کرا

یاریگا- ڕاپۆرتەکان لە ئیتاڵیاوە هۆکاری دابەزینی ئاستی ئەلڤارۆ مۆراتایان ئاشکرا کرد لەگەڵ یوڤێنتوس لە هەفتەکانی ڕابردوودا.

بەگوێرەی هەواڵێکی لاکازێتا دێلۆ سپۆرت، دەرنەکەوتنی ئاستی هێرشبەرە ئیسپانییەکە لە چەند یاریی ڕابردوودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسێک بووە بە ناوی cytomegalovirus کە دەبێتە هۆی دروستبوونی دڕکەمێکوتە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە پێناچێت مۆراتا بۆ چەند یارییەکی داهاتووش ئاماده بێت بەوپێیەی پێویستی بە کاتی زیاترە تا بە تەواوەتی باش دەبێتەوە.

دڕکەمێکوتە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی باوە زوو دەگوازرێتەوە. سەرەتا بە تا و سەرئێشە و قوڕگ ئێشە دەست پێ دەکات و دواتر سەر دەکێشێت بۆ خوارن و هەستیاریەکی زۆری پێست و سووربوونەوەی تەواوی جەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button